بەخێربێن بۆ نێکست ستێپ! کە بریتییە لە گەورەترین پێشانگە بۆ هەنگاوی داهاتوی خوێندنت، کە تێیدا خوێندکار و زانکۆکان کۆدەبنەوە. ئەم پێشانگەیە بۆ یارمەتیدانی خوێندکارانە لە ناوتۆمارکردن و وەرگرتنیان لە زانکۆی دڵخواز. لە ماوەی پێشانگەکەدا، دەتوانیت چەندین زانکۆی جیاواز بدۆزیتەوە و هەروەها ئاشنا بیت بەو هەل و ئۆفەرانەی پێشکەشتانی دەکرێت. تێیدا کەسانێک دەناسیت کە یارمەتیت دەدەن لە داواکاری پێشکەشکردن بۆ زانکۆ و پەیمانگاکان. هەروەها لێرە فێر دەبیت دەربارەی یارمەتی دارایی و ئەو هەنگاوانەی دەبێت بینێیت بۆ وەرگیرانت لەم زانکۆیانە. ئەم پێشانگەیە ڕێگایەکی ئاسانە بۆ دۆزینەوەی هەڵبژاردەکانت و ئامادەکاری بۆ گەشتی پەروەردەیی داهاتووت.
٢٢-٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٤
10:00AM - 8:00PM
شاری سلێمانی، کارگەی کەلتوری
دەتوانیت دەربارەی زانکۆ جیاوازەکان و چی پێشکەش دەکەن بزانی.
کەسانێک بناسیت کە دەتوانن یارمەتیت بدەن لە پێشکەشکردنی داواکارییەکانت، وەرگرتنی ئامۆژگاری لە خوێندکارانی پێشانگەکان.
هەروەها فێردەبیت دەربارەی یارمەتی دارایی و دوای تەواوبوونت لە خوێندن دەتوانیت چی بکەیت.
1.خوێندکار ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە زانکۆکانەوە دەکات.
2. خوێندکار ڕێنمایی کەسی و بڕیاری باشتر لەسەر هەڵبژاردنی خوێندنی داهاتووی وەردەگرێت.
3. خوێندکاران دەتوانن زانیاری وەربگرن سەبارەت بە بژاردەی خوێندنی جۆراوجۆر، ئۆفەری زانکۆکان، و پرۆسەی ناونوسین و وەرگرتن.
4. فێرخواز لە یارمەتی دارایی و زەمالەی خوێندن تێدەگات و ئاشنا دەبێت
5. فێرخوازەکان فێری ئاسۆی دامەزراندن دەبن لە داهاتوودا.
فراوانکردنی ئەزموونی ئەکادیمی: سکۆلارشیپ، ڕاهێنانی کار و هەلی خوێندنی نێودەوڵەتی